به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- هه‌ژمار كردنى ئه‌نجامى هه‌ردوو یارى یانه‌ى برایه‌تى له گه‌ڕى یه‌كه‌م و دووه‌مى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، به ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ بۆ یانه‌كانى هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى برایه‌تى له هه‌ردوو یارى ئاماده نه‌بوو.
2- نووسراوى یانه‌ى برایه‌تى به ژماره 237 له رێكه‌وتى 2018/11/5 ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه یانه‌ى برایه‌تى دوو یارى له‌سه‌ر یاریگه‌ى خۆى ئه‌نجام بدات، دواى ئه‌م دوو یارییه ئه‌گه‌ر یانه‌ى برایه‌تى په‌یژه بۆ یاریگه‌كەی دروست نه‌كات، یارییه‌كانى ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كى شیاو.
3- نووسراوى یانه‌ى سه‌وره به ژماره 257 له رێكه‌وتى 2018/11/5 ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه یانه‌ى ناوبراو به هۆى كێشه‌ى دارایی و نه‌بوونى یاریگه‌ى شیاو، ناتوانن به‌شدارى له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بریاردار بە:
• یانه‌ى سه‌وره به‌شدارى له خولى یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كات بۆ وه‌رزى 2019/2020.
• سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى سه‌وره ئازادن له په‌یوه‌ندى كردنیان به هه‌ر یانه‌یه‌ك، به بێ بوونى مافى ده‌ستبه‌ردار بوون (استغناْ).
4- یارییه‌كانى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، له یاریگه‌ى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارییه‌كانى یانه‌ى گاره له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، له یاریگه‌ى چالاكى وه‌رزشى و دێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى دهۆك به‌رێوه ده‌چێت.
6- به مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى خولى یانه پله‌دووه‌كانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، داوا له سه‌رجه‌م یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2018/11/17 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده بێت، به‌شدارى كردنى یانه‌كانیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
7- لە خولەكانی یەكێتی تۆپی پێی هیچ كه‌سێك بۆى نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو باجى تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان نه‌بێت، ته‌نیا فۆتۆگرافه‌رانى وه‌رزشى ده‌توانن له پشت گۆڵى یاریگه‌كان ئاماده‌بن، ئه‌ویش به بوونى باجه‌ى تایبه‌تى یه‌كێتییه‌كه‌مان.
8- ئاگادارى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته شوێنى تایبه‌ت و شیاو بۆ فۆتۆگرافه‌رانى ڤیدیۆیى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دروست بكه‌ن.
9- هه‌ر یاریزانێك له خوله‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، لێدوان له‌سه‌ر ناوبژیوانانى یارى بدات، به تووندى سزا ده‌درێت.
10- به هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له گیانى وه‌رزشى و لێدان له یاریزانێكى یانه‌ى برایه‌تى، لە یاری نێوان برایەتی و نەورۆز لە گەری چوارەمی خولی نایابی كوردستان، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز (ئاسۆ رۆسته‌م) ژماره (9) به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن به وێنه‌ى ڤیدیۆیی، پێویسته ئه‌م غه‌رامه‌یه‌یش پێش یارى گه‌ڕى پێنجه‌مى یانه‌ى نه‌ورۆز بگات به ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان.
11- سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكارانى خۆشه‌ویستى كوردستان هه‌یه، كه به گشتى گرینگى به كار و چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ده‌ن و به تایبه‌ت خولى نایابى كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشییمان بۆ هه‌موو كارێكى نوێ و سه‌رده‌میانه، دوور و نزیك یه‌كێتییه‌كه‌مان له ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كان له لایه‌ن ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن به‌رپرسیار نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.