Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:54

ئه‌گه‌ر به‌یانیان خۆت بشۆیت چی ڕووده‌دات؟

به‌پێی توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

هه‌ندێ كه‌س شه‌وانه‌ پاش كاركردن خۆیان ده‌شۆن به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌سی تر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌یانیان خۆیان بشۆن، به‌ڵام له‌ ڕووه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌وه‌ خۆشوشتن له‌ به‌یانیاندا سوودی زیاتره‌ وه‌ك له‌ شه‌وان.

  • توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌وا خۆشوشتن له‌ شه‌واندا سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌سنتانی خوێن و خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه‌ و هاوكات خانه‌كانی پێست نوێده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ زوو ساڕێژبوونی برین، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ له‌ دڵه‌ڕاوكێ دوورده‌خاته‌وه‌.
  • هه‌روه‌ها به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌كان.
  • به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوڕی خوێن چالاك ده‌كات ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی وزه‌ به‌ له‌ش و تواناكانی هه‌یه‌.
  • خۆشوشتن له‌ به‌یانیاندا یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین ده‌دات بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، كه‌ ئه‌مه‌ش مرۆڤ له‌ خه‌مۆكی و بێزاری دوورده‌خاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: دكتۆری خۆت به‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.