دوای پێشکەشکردنی چەندین شانۆگەریی بەپێز لە ناوخۆی کوردستان ، گرووپی شانۆی ھەوار بە فەرمی بەشداری لە خولی ٢٥مینی فیستیڤاڵی شانۆیی ئوردن دەکات .
كارهكتهری بهشداربوو له شانۆگهریهكه " ههوار فارس " ئاشكرایدهكات ، ئهوان وهك تاكه نوێنهری عێرق به فهرمی به شانۆگهرییهك له ژێر ناوی " كورسی " بەشداریی فێستیڤاڵی شانۆی ئوردن دەکهن ، وتیشی دوای ئهوهی بەرهەمەکەیان لەلایەن لیژنەی فێستیڤاڵەوە قبوڵکرا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە"، هاوشانی گرووپەکانی وڵاتانی " کوەیت و ئوردن و میسر و تونس و عەمان " گرووپەکەیان وەک تاکە نوێنەری عێراق و کوردستان بەشداریدەکەن و بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی شانۆییەکە نمایشدەکە ن .
شانۆیی کورسییەکان بەرهەمی " گرووپی شانۆی هەوا ر"ە لەکەرکوک ، لە سینۆگرافیا و دەرھێنانی " نەژاد نەجم" ه ، هەریەکە لە هەوار فارس و هونەر شەوقی و دارا عیزەدین و شاڵاو عەلی، رۆڵەکان بەرجەستەدەکەن و " سۆران بابان " بەڕێوەبەری ئەم بەرهەمەیەو " مەهدی شانۆ" بەرێوەبەری شانۆییەکەیە .
جێی باسه ، ناوەڕۆکی شانۆکە باس لە جیاوازی بۆچوون و کێشەی تاک دەکات لە کۆمەڵگادا، هەموو ئەو ناشیرینی و قێزەونیانە دەخاتەڕوو کە بوونەتە هۆی نائارامی و بێهودەیی، لە دەقێکی جیهانییەوە وەرگیراوە و باس لە دوای جەنگی دووەمی جیھان دەکات، کە لەوکاتەدا ھیچ ئارامی نەماوە لە ژیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.