ن/ ئاری ئاغۆك
له ده‌سپێشخه‌ریه‌كی جوانی وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوان، به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و چه‌ند هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و راگه‌یاندكارێك، دوور له ڕێوڕه‌سمی ته‌قلید و دووباره، ئه‌مجاره‌یان له‌ماڵی خۆی، یادی داگیرسانی ٩١ یه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا( باكووری ) كرایه‌وه، ڕێوڕه‌سمێكی جوان، یاده‌وه‌ری و گۆرانی و رێزلێنان و وه‌بیرهێنانه‌وه، هارمۆنیه‌تێكی چێژبه‌خشی ئه‌و ئێوارهیهبوو كه هه‌موومان بهڵخۆشی و جوانی خۆمان تێدا دۆزیه‌وه .
*له‌و یاده جوان و خنجیلانه‌یه، چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ك له روانگه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان دروست بوو، كه هه‌ر هه‌ریه‌كه‌و له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه به فره‌ڕه‌نگ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد، یه‌كێك له‌و خوێندنه‌وانه بریتی بوو لوتكه‌ی چركه‌ساتی خۆشی حاڵه‌تی ده‌روونیی مامۆستا باكووری، كه وێڕای كه‌یف خۆشی له سیمای به‌دی ده‌كرا، چه‌ند جارێكیشئهو قسه‌یه‌ی دوباره كرده‌وه، ده‌یگووت ( من ساڵانێكه به‌ته‌نیا ده‌ژیم، ته‌نیایی زۆرناخۆشه، كات له‌لام تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه ماڵم قه‌ره‌باڵغه و زۆر كامهرانم، بۆیه ئه‌مشه‌و له خۆشیی ئێوه خه‌وم لێ ناكه‌وێ !!!) ئه‌و رازه جوان و پڕ له راستگۆیانه‌ی ( باكووری) له‌دڵه‌وه هه‌موومانی كه‌یفخۆش كرد، كه ئه‌مڕۆ له ساڵیادی له‌دایكبوونیدا، هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و راگه‌یاندكاران له‌بیریانه و یادی ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پیاوه مه‌زنه به‌ته‌مه‌نه ئه‌مڕۆ هه‌ست به‌چێژی دره‌ختی ژیان و ته‌مه‌ن و ده‌وروبه‌ر ده‌كات .
*ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستمان پێ كرد و وه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشم له‌به‌رێزیان ده‌رباره‌ی (ژیان و ته‌مه‌ن ) ئه‌و گوتی : من ژیانم خۆش ده‌وێ، ده‌مه‌وێ به‌خۆشی له‌ژیان بژیم و ده‌مه‌وێ بژیم !!!بێگومان ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ( باكووری) چه‌ندین مانا ده‌به‌خشێت، كه هه‌موویان له بازنه‌ی چێژ بینی و چێژوه‌رگرتن له‌ژیان خۆدهدۆزنهوه، كه ئه‌و( ٩١) ساڵه ده‌ژی، به‌ڵام هه‌میشه حه‌زی له‌به‌رده‌وامی ژیانه‌و نایه‌وێ بمرێ، ده‌یه‌وێ له‌نێو مۆسیقا و په‌یوه‌ندیه رۆحیه‌كه‌ی له گه‌ڵ ئامێری( عود) چركه‌كانی ژیانی لاخۆشه‌ویست بێت، نه‌ك رقی له‌ژیان و ده‌وروبه‌ر بێته‌وه .
*چه‌ند جوانه مرۆڤ هه‌میشه به گه‌شبینی له‌ژیان بڕوانێت، پرۆژه و خه‌ونی به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌روه‌ك خۆی گوتی : ئێستا چه‌ند دهستنووسێكم ئاماده‌یه بۆ چاپ كه رۆژانه خهریكیمه و له داهاتوودا چاپی ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت ئه‌و پیاوه جوان و قهڵهمدۆست و هونه‌رمه‌نده هه‌میشه به گه‌شبینی له ژیان ده‌روانی و له نێو به‌رزی و نزمی ژیاندا ئه‌و هه‌میشه به‌هیوای خه‌ونی نوێ و پرۆژه‌ی نوێیه.
*ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه به‌مانای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ئه‌دیبانی وڵاته، كه له‌گه‌ڵ خه‌می قورسی نیشتمان به‌ڵام باكووری و باكووریه‌كان هه‌میشه له‌بیری وه‌زاره‌ت و حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن، بۆیه پێویسته به‌پێ ی ده‌رفه‌ت و كات تا بكرێ یادی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه بكرێته‌وه، تا نه‌وه‌كانی دادێ رابردووی پڕ له پاكی و ره‌سه‌نایه‌تی و شانازی بخوێننه‌وه.
*بۆیه ئه‌م هه‌وڵه جوانانه‌ی گشت لایه‌ك، هه‌م وه‌ك هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی، هه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و دڵنیام ئه‌و په‌یامه نامه‌یه‌كی پڕ له یاد وه‌فا و رێزگرتنه له رابردووی پاك و پڕ له‌داهێنان و ده‌نگ و ئاواز و نووسین، جێگای خۆشحاڵیی گشت لایه‌كه و چێژبه‌خشین و شیرنتركردنی وێستگه‌كانی ته‌مه‌نی كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كان، هه‌موو لایه‌ك له‌دڵه‌وه كه‌یفخۆش ده‌كات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.