Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 14:01

زیانه‌کانی گۆشتی- سوور و پێویسته‌ چۆن و که‌ی بخورێت

ڕۆژانه‌ له‌ ۷۰ گرام زیاتر گۆشتی سوور نه‌خورێت
کوردستان TV
100%

زۆر خواردنی گۆشتی سوور به‌ تایبه‌تی گۆشتی ئاماده‌كراو وه‌ك هه‌مبه‌رگر و ستیك وگۆشتی قوتوو یان برژاو و سوره‌كراو چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :-

١- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ و كۆم ،سورێنچك ، سیی ،په‌نكریاس ، منداڵدان ، مه‌مك ، گه‌ده‌ ، گرێ لیمفاوی یه‌كان ، پڕۆستات ، میزه‌ڵدان .

٢- زیاتر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ته‌سك بوونه‌وه‌ و گیرانی بۆری خوێن و به‌رزی ئاستی چه‌وریه‌ خراپه‌كانی ناو خوێن .

٣- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ جۆری دووه‌م .

٤- زیاتر بوونی كێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی.

٥ـ به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی بڕێكی زۆری لێ بخورێت و به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه‌ چه‌وری زۆری له‌گه‌ڵ بێت .

٦- به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وكردن له‌ له‌ش بۆ نموونه‌ هه‌وكردنی جومگه‌ و برین .

٧- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی گاوت ( دا الملوك ).

٨- لاوازی سێكسی له‌ پیاو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌زۆكی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .

٩- زۆر بوونی ڕێژه‌ی به‌ربه‌ستی و دابه‌زینی كاریگه‌ری ده‌رمانی دژه‌ زینده‌گیه‌كان ( ئه‌نتی بایۆتیك) .

١٠- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراك له‌ ڕێگه‌ی میكرۆبه‌وه‌ و دروست بوونی كرمی شریتی .

١١- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی پێست پێش پیری .

١٢- تێكچوونی كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس، چونكه‌ گۆشتی سوور پێویستی به‌ كاری زۆرتر هه‌یه‌ بۆهه‌رسكردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ گۆشتی سوور بڕێكی زۆر وزه‌ی تیایه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌می مادده‌ ڕیشاڵه‌كان له‌ له‌ش دا.

١٣- ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار ( كرودز فیتاڵ جاكۆب ) كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگ دا نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كوژێت .

باشترین شێوازی ته‌ندروسست بۆ خواردنی گۆشتی سوور :-

هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ گۆشتی سوور به‌كار ده‌هێنین له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانماندا به‌ڵام كه‌ی و چۆن به‌كاری بهێنین ته‌ندروسته‌و زیان به‌ ته‌ندروستیمان ناگه‌یه‌نێت.

١- پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌ ۷۰ گرام زیاتر گۆشتی سوور نه‌خورێت و باشتر وایه‌ ٤۰ گرام بێت .

٢- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و چه‌وری و به‌زه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ گۆشتی سووردایه‌ .

٣- گۆشتی سوور باشتر وایه‌ به‌ كوڵاوی بخورێت نه‌وه‌ك به‌ سوره‌كراوه‌یی و برژاوی ،ئه‌گه‌ر برژاویش بێت پێویسته‌ زۆر نه‌برژێت و نه‌سوتێت .

٤- پێویسته‌ بڕی پێویست سه‌وزه‌ ومیوه‌ بخورێت و ئاو بخورێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆشتی سوور .

٥- ئه‌نجام دانی وه‌رزشی ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ خواردنی گۆشتی سووردا .

٦- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی گۆشتی ئاماده‌كراو وه‌ك هه‌مبه‌رگر و ستیك وگۆشتی قوتوو .

٧- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازی و كحولی یه‌كان ..

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.