Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:48

هەڵبژاردەی تورکیا پلەی دووەمی مۆندیالی بەدەستهێنا

لە مۆندیالی ٢٠١٨ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
کوردستان TV
100%


هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، هەریەک لە هەڵبژاردەکانی تورکیا و ئەنگۆلا رووبەرووی یەک بوونەوە.

یارییەکەش هەردوو گێم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و ناچار پەنابرا بۆ کاتی زیادکراو.

لە کاتی زیادکراویش هیچ یەک لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی تۆڕی بەرامبەر بهەژێنن و بەناچاری پەنابرا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە.

لە لێدانی یەکلاکەرەوەش هەڵبژاردەی ئەنگۆلا بە ئەنجامی ٥-٤ توانی سەرکەوێت و جامی پاڵەوانییەتییەکە بەرزبکاتەوە .


 AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.