Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:03

پەکەکە ئەنجومەنی شەرعیی شنگال رەت دەکاتەوە

پەکەکە داوای ھاوکاریی لە حکوومەتی عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی خۆ ڕێبەریی شنگال، کە سه‌ر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، ئەنجومەنی شەرعیی شاری شنگال رەت دەکاتەوە و داوای ھاوکاریی لە حکوومەتی عێراق دەکات.   

ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا، چەند خاڵێکی دیاری کردووە و تێیدا داوای رێگرتن لە گەڕانەوەی ئەنجومەنی شەرعیی شارەکە، کە بە ھەڵبژاردن دیاری کراون، دەکات.

لە یەکێک لە خاڵەکاندا، ئەو ئەندامانەی پەکەکە خۆیان وەک نوێنەری شنگال ناساندووە، لەکاتێکدا لەدەرەوەی پرۆسەی دیموکراتی و دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دامەزراون.

لە خاڵێکی دیکەدا، ئەو بەرپرسانەی پەکەکە لە شنگال داوای ھاوکاریی لە حکوومەتی عێراق دەکەن و رایانگەیاندووە، ”داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ باشبوونی دۆخی شەنگاڵ ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات“.

دوای رگارکردنەوەی شاری شنگال لە ناوەڕاستی مانگی ١١ـی ٢٠١٥ لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە چوونە ناو ئەو شارە و بنکە و بارەگایان کردەوە.

پێشتر میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیھان داوای کردبوو ”شنگال بکرێتە پارێزگا و بە ئیدارەیەکی سەربەخۆوە بخرێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

شنگال شارێکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.