Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:43

ئێران داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات رووبه‌ڕووى سزاکانى ئه‌مریکا بوه‌ستێته‌وه‌

غولام عه‌لى خوشڕوو نوێنه‌رى ئێران له‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
ئێران داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، غولام عه‌لى خوشڕوو نوێنه‌رى ئێران له‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نوسراوێكدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا بۆ سزادانى ئێران به‌ تاكلایه‌نه‌ و نایاسایی ناوى بردووه‌ و داواشى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ به‌رامبه‌ر سزاكانى ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌.

خوشڕوو له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس رایگه‌یاندووه‌: بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندان و پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دژى بوه‌ستێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها داواى هه‌ڵوێستى جدییشى له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و گه‌مارۆكانى بۆ سه‌ر ئێران كردووه‌. 

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.