به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت، له‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی هاتوچۆ ئه‌وان به‌رده‌وامده‌بن له‌توندكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌سه‌رپێچیه‌كان، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "له‌مه‌ودوا ئامێره‌كانی PDA به‌كارده‌خه‌نه‌وه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌هیچ كارمهندو ئه‌فسه‌رێكیش قبوڵناكرێت چاوپۆشی له‌سه‌رپێچیه‌كان بكات
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ته‌ئكیدیكرده‌وه، "له‌هیچ كارمهندو ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ قبوڵناكه‌ین كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌لێپێچینه‌وه‌و سزادانی پێشێلكردنی ڕێنمایی‌و یاساكانی هاتوچۆ، ئامێری (PDA) كاراده‌كه‌ینه‌وه كه تایبه‌ته به‌ناردنی نامه بۆ ژماره ته‌له‌فۆنی ئه‌و شۆفێرانه‌ی سه‌رپێچی یاساكانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن".
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.