Erbil 19°C دووشەممە 10 ئازار 14:45

به‌هۆی خراپی که‌ش و هه‌واوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ کوه‌یت کرایه‌ پشوو

بارانێكی به‌خور وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وڵاتی كوه‌یت بڕیاریدا له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: به‌ پێی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6-11-2018 به‌هۆی خراپی كه‌شو هه‌واوه‌و له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێته‌ پشوو، هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ پشووه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان ناگرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ئێواره‌ی دوێنێیه‌وه‌ بارانێكی به‌خور وڵاتی كوه‌یتی گرتۆته‌وه‌و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.