Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 23:20

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێکى پارتى سه‌رۆکایه‌تى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات

په‌رله‌مانتارانی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خۆن
کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  6 ى 11 ى 2018 ،  كاندیدانى ده‌رچوو بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خۆن و وه‌ك په‌رله‌مانتارده‌ست به‌كار ده‌بن 


له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی په‌رله‌مانى كوردستان  رێڤینگ هروریك كاندیدی  دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك بە تەمەنترین کاندیدى ئه‌و خوله‌ سەرۆکایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.

ئه‌مرۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ، بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام په‌رله‌مان كه‌لیستى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌  دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە هەلبژژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن. 
بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن و كاندیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
( به‌خودای گه‌وره‌ سوێند ده‌خۆم، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه‌ جێبه‌جێبكه‌م).

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.