جۆن پۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمەریكا لە داهاتوودا سزای زیاتر بەسەر ئێران دەسەپێنێ.
دوای راگەیاندنی كۆمەڵێك سزا كە دوێنێ دووشەممە لەلایەن ئەمەریكاوە بە سەر ئێران سەپێنرا، جۆن پۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا روونیكردەوە كە ئەمەریكا هێشتا سزای دیكە بەسەر ئێران دەسەپێنێت.
لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆكس بیزنسی ئەمەریكی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا گوتی: سزای دیكە بەسەر ئێران دەسەپێنین كە زۆر لەوەی ئێستا زیاترە ، مەبەستی پۆڵتن ئەو سزایانەیە بوو كە دوێنێ ئەمەریكا بەسەر ئێرانی سەپاند.
پۆڵتن روونیكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە سادەیی ئەو سزایانە رازی نییە، كە بەر لە ساڵی 2015 لەماوەی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما بەسەر ئێران سەپێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.