بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: په‌رله‌مانتارانیش وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خانه‌نشینیدا مووچه‌ی شه‌ش مانگی به‌سه‌ریه‌كه‌وه پێده‌درێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی خۆی ڕابپه‌ڕێنێت، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ په‌رله‌مانتارێك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
ده‌شڵێت: وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێویسته نوسراوی فه‌رمی بكه‌ین بۆ په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێن، چونكه ئه‌وه مافی یاسایی خۆیانه، هه‌روه‌ها قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نییه ، بۆیه ڕه‌نگه به (قیست) ئه‌و پاره‌یه‌یان پێبدرێت، یاخود چاره‌سه‌رێكی تری بۆ بدۆزرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.