Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:46

"مریه‌م قازی" نووسه‌ری کورد کۆچی دوایی کرد

خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزبوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ "مریه‌م قازی" نووسه‌ری كورد كۆچی دوایی كرد ،  خاتوون "مریه‌م قازی" دانیشتووی شاری مه‌ھاباد بووه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ده‌، پسپۆر له‌ بواری ئه‌ده‌بیات و چیرۆكنووس بوو، بۆ ماوه‌ی 7 ساڵیش وه‌كو نووسه‌ری كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی مه‌ھاباد كاری كردووه‌.

 هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌ بوونی نووسه‌ران و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ شاری مه‌هاباد و له‌ گۆڕستانی ئه‌دیبان به‌ خاك سپێردرا.

مریه‌م قازی له‌ ساڵی (1963ی زایینی) له‌ شاری مھاباد له‌دایك بووه‌، ئه‌مرۆ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

شایانی باسه‌ مریه‌م قازی ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌بورای چیرۆك و رۆمان و وه‌رگێران خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزبوو.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.