به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنى ناوى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى تێدا نییه كه ماون و پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2019ش خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كاره‌وه.
سبەی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە لەسەر چەند پرسێكی وەكو دیاریكردنی لیژنە هەمیشەییەكان و بودجەی ساڵی 2019، بەڵام لەكارنامەی دانیشتنەكە دەنگدان لەسەر هەشت وەزارەتەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تێدانییە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق سبەی سێ شەممە پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019 ی عێراق گفتوگۆی لەسەردەكرێت و ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە سبەی لیژنەهەمیشەییەكانی پەرلەمان دیاری بكرێن.
هەروەها یەكێكی دیكە لەخاڵەكانی دانیشتنەكەی پەرلەمان ئەوە دەبێت چەند پەرلەمانتارێك كە تاوەكو ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووە سبەی سوێندی یاسایی دەخۆن.
هاوكات لەخاڵێكی دیكەی كارنامەكە باسی تەندروستی ئەندامێتی چەند پەرلەمانتارێك دەكرێت.
هاوكات ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێ تاووتوێى له‌ناوچوونى به‌كۆمه‌ڵى ماسى ده‌كات له رووباره‌كانى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.