Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:21

فواد حوسێن ده‌بێته‌ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى ئابوورى

فواد حوسێن هاوكات فواد حوسێن، وه‌زیری داراییه‌
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/ 11/ 2018، ڕایگه‌یاند، فواد حوسێن، به‌ فه‌رمى له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى وه‌كو جێگرى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستبه‌كار بوو.

نووسینگه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" فواد حوسێن، به‌فه‌رمى ئه‌ركى نوێی وه‌ك جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى له‌ نووسینگه‌كه‌ى له‌ به‌غدا، ده‌ست به‌كاربوو".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران چاوى به‌ ستافى پێشه‌نگی نووسینگه‌كه‌ و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی و پشكنه‌رى گشتیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كه‌وت و، گوێی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌موو دۆسییه‌ گرنگه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى، گرت.

له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، جێگرى عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ كاروبارى ئابوورى، ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ نه‌خشه‌ى سیاسه‌تى ئابوورى و دارایی ڕوون و پته‌و دابنرێت، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى: "پێویسته‌ نه‌وت و داهاته‌كانى دیكه‌، بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌ ستارتیژییه‌كان دابنرێت و پشت به‌تاك سه‌رچاوه‌ى داهات، نه‌به‌سترێت".

له‌كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه‌ مانگى ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا و 14 وه‌زیر متمانه‌ى په‌رله‌مانیان وه‌رگرت، جگه‌ له‌ پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات فواد حوسێن، وه‌زیری داراییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.