Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 19:43

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن بۆ 21 قوتابخانە دابین دەکات

جانتا و پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش ده‌كات
کوردستان TV
100%

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، گرنگییەکی تایبەت بە سێکتەری پەروەرده‌ دەدات، بەو مەبەستەش جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەش بە ھەزاران قوتابی لە ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەکات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیدا لە سێکتەری پەرەوەدە و لە پارێزگای دھۆکدا، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 21 قوتابخانە لە شارەدێی کانی ماسی کرد، لەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارەدێیەدا 845 قوتابی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی جانتا، قەڵەم، دەفتەر و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندنیان پێشکەش کراوە.

ئەم ھاوکارییانە پێداویستیی کۆرسێکی قوتابییەکان دابین دەکات، مەبەستی سەرەکیی لەم پڕۆژەیە، ھاندان و پشتیوانیکردنی قوتابییانە بۆ درێژەدانیان بە خوێندن و گرەنتیکردنی داھاتووەیەکی گەشتر بۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.