حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی لە سزاکانی ئەمریکا دەرباز دەکات و تارانیش لە فرۆشتنی نەوت و هەناردەکردنی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی دووەم قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، و لە یەکەم کاردانەویدا حهسهن روحانی، سهرۆكی ئێران رایگهیاند: ئەمریکا دەیەوێت بڕی فرۆشتنی نەوتی ئێمە بگەیەنێتە (سفر)، ئێمە بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوتەکەمان و سزاكانیش تێدهپهڕێنین.
ئەم پەیامەی روحانی لە میانی کۆبونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ ئابوریناسانی وڵاتەکەی و وتی، ئێمە لە دۆخی جەنگێکی ئابوری دای و رووبەڕووی هێزە خۆسەپێنەکە دەبینەوە، بڕواناکەم لە مێژوی ئەمریکادا هیچ کەسێک هاتبێتە کۆشکی سپی و، کە هاوسێوەی ترەمپ سەرپێچی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی کردبێت.
رۆحانی، گوتشی: ئێران نەوت دەفرۆشێت و هەناردەیشی دەکات باجەکەی هەرچییەک بێت.
حهسهن رووحانی ههر له درێژی وتهكهیدا ئاماژهی بهوهدا لە سزاکان دەرباز دەبین، چونکە نا شەرعین و پاشەکشە لەو دروشم و بنەمایانە ناکەن کە 40 ساڵە هەڵیان گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.