Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:48

وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا: ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئێران کۆنتڕۆڵ بکات پێویسته‌ زه‌ختی زیاتری بخاته‌ سه‌ر

رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ قورسترین گوشاری ئابووریی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر تاران
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌ستپێكردنی سه‌رجه‌م سزا سڕ بووه‌كان و سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ یاداشتێكدا له‌ رۆژنامه‌ی فاینناشناڵ تایمزدا نووسیویه‌تیی كه‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئێران كۆنتڕۆڵ بكات پێویسته‌ زه‌ختی زیاتری بخاته‌سه‌ر.

ستیڤن مێنوشن رۆژی رابردوو له‌و یاداشته‌دا نووسیی كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ قورسترین گوشاری ئابووریی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر تاران و ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌ ستراتیژی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ گۆڕینی ره‌فتاری ئێران و سوپای پاسدارانی ئه‌م وڵاته‌.

به‌ وته‌ی مێنوشن ئه‌و سزا نوێیانه‌ لێبوردن و چاپۆشییه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌رده‌می ئۆباما سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات ناوبراو به‌ ئومێدێكی پوچه‌وه‌ ئه‌و ئیمتیازاته‌ی به‌ تاران به‌خشیبوو به‌ڵكو ره‌فتاریان بگۆڕن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.