حكومه‌تی ئه‌مریكا به راگه‌یاندنی دانانی قورسترین سزا نه‌وتیی و بانكییه‌كان بۆسه‌ر تاران، له نیوه شه‌وی رابردوو به‌دواوه وێڕای سزا سڕ كراوه‌كانی پێشوو، قۆناغێكی نوێی سزای بۆسه‌ر تاران ده‌ستپێكرده‌وه.
خولی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران بریتی‌بوو له نه‌هێشتنی مامه‌ڵه به دۆلار و كانزا گرانباییهكان و هه‌روه‌ها پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل و رێگریی له وڵاتانی جیهان بۆ فرۆشتنی فڕۆكه به‌م وڵاته.
هه‌روه‌ها خولی دووه‌می سزاكان بریتین له پیشه‌سازیی نه‌وت و ئالوگۆڕی دراو له رێگه‌ی بانكه‌وه و كه‌شتیوانیی و خزمه‌تگوزاریی بیمه و به‌شی وزه.
ئه‌م سزا نوێیانه له‌ژێر ناوی سزاكانی قۆناغی دووه‌م كه‌سایه‌تیی و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو واته یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی من بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئێران بكه‌وێته بارودۆخێكی دژوار.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.