سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایده‌گه‌ێنێ، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان سه‌ر ئێران ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مێژووییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه نووسینگه‌ی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێنیامین ناتانیاھو له باره‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا گوتوویه‌تی: سوپاس سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه مێژووییه‌ت، بێ گومان سزاكان به‌ڕێوه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوتووه: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌م كه جارێكی دیكه سزاكان به ته‌واوی به‌سه‌ر رژێمی ئێرانی خوێن‌ڕێژ و بكوژدا، بسه‌پێندرێته‌وه كه ھه‌ڕه‌شه له سه‌رانسه‌ری جیھان ده‌كات.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و سزایانه‌ی كه واشنتۆن به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون و ئهنجامهكانشی دیارن له‌وه‌ی كه ریال شكاوه و ئابووری ئێرانیش پاشه‌كشه‌ی كردووه.
چاوه‌ڕان ده‌كرێت له شه‌شی ئه‌م مانگه، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا تایبه‌ت به پیشه‌سازی، نه‌وت و غاز به‌سه‌ر ئێران‌دا بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كان له شه‌شی مانگی ئابی رابردوودا به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.