Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:57

زۆر داپۆشینی منداڵ له‌ زستاندا زیانبه‌خشه‌

گەرم ڕاگرتنی ناوچەی پشتی منداڵ ده‌بێته‌ هۆی به‌ردی گورچیله‌
کوردستان TV
100%

بە بڕوای پزیشكان داپۆشینی زۆری منداڵ بە شێوەیەكی بەردەوام بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت وبەگەرمی جەستەی ڕابگیرێت، زیان بە گورچیلەكانی دەگەیەنێت.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە پسپۆڕانی منداڵان لە ژاپۆن ئەنجامیان داوە، دەردەكەوێت كە ئەو منداڵانەی كە زۆر دادەپۆشرێن و بەردەوام دەروبەری پشتیان گەرم ڕادەگیرێت ئەوە مەترسییەكی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە بەردی گورچیلە و زۆربەی نەخۆشییەكانی گورچیلە. 

لەم چەند ساڵەی دواییدا لە جیهان ئامارەكان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ڕێژەیەكی زۆر لە نەخۆشییەكانی گورچیلەی منداڵان تۆمار كراوە و زۆربەی مندالان تووشی نەخۆشییەكان گورچیلە و بە تایبەتی بەردی گورچیلە بوون كە ئەوەش زیاتر لە ناوچە ساردەكان دیتراوە .

 لە پاش ئەو لێكۆڵینەوەیە هۆكاری سەرەكی ئەو نەخۆشییە ناسرا و پزیشكان زانیان كە تەنیا گەرم ڕاگرتنی ناوچەی پشتی منداڵ بە ئاسانی دەتوانێ ببیتە هۆی بەردی گورچیلە و پاڵاوتنی ئاو و تەواوی كەرەستە ئاوەكییەكانی ناو جەستە لە لایەن گورچیلەوە كەم بێتەوە و هەر ئەوەش ببێتە هۆی كۆبوونەوەی ئەو كەرەستانە لە پاڵ یەكتر و درستبوونی بەردی گورچیلە. 

هەوكردنی گورچیلەكان یەكێكی دیكه‌یه‌  لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی گورچیلە كە بەداخەوە هیچ نیشانەیەكی ئەوتۆی نیە و لەگەڵ بەرەوپێشچونی نەخۆشییەكە ڕەنگی میزی منداڵ دەگۆڕێت و بەرەو سووری دەڕوات یان تەنانەت بۆنەكەی زۆر ناخۆش دەبێت كە ئەوە دەتوانێ بە هۆی هەوكردنی گورجیلەكانیەوە بێت كە دەبێت زۆر زوو نیشانی پزیشك بدرێت ئەگینا لە زۆر حاڵەتدا هەوكردنی گورچیلەی منداڵ دەتوانێ ئاكامی زۆر خراپی ببێت و تەنانەت ببێتە هۆی لە دەستدانی گورچیلەكانی .

خواردنی خراپ و ڕاگرتنی میز یەكێكه‌ لە هۆكارە سەرەكییەكانی هەوكردنی گورچیلەی منداڵان ، زۆرێك لە منداڵان بە هۆی ئەوەی كە دەمارەكانی میزڵدانیان لاوازە ناتوانن زو زو میز بكەن و ئەو میزە لە میزەڵدان و گورچیلەكانیان دا ڕادەگرن كە بە تێپەڕبوونی كات ئەوە دەبێتە هۆی هەوكردنی گورچیلە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.