Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:05

چاوشئۆغڵو: به‌ دراوی نیشتیمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئێران و ئۆکراین دەکەن

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ زۆر وڵات له‌ كۆبوونه‌وه‌داین
کوردستان TV
#13
100%


مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە لوتکەی کۆنسەی وەزیرانی دەرەوەی D-8  ڕایگەیاند به‌ دراوی نیشتیمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئێران و ئۆكراین دەکەن.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ زۆر وڵات له‌ كۆبوونه‌وه‌داین. ده‌كرێت ئه‌مه‌ له‌ ناو کۆبوونەوەی D-8 ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ داواكارین له‌ D-8 ژووری ئاڵوگۆڕی كاڵا و كه‌لوپه‌ل پێك بهێندرێت بۆ بازرگانی به‌ شێوه‌ی نانه‌ختینه‌یی".

18ه‌مین لووتكه‌ی كۆنسه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی D-8 به‌ میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری حكوومه‌تی پاكستان بۆ كاروباری داهاته‌كان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌زهه‌ر، وه‌زیری حكومه‌تی نێجیریا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ خه‌دیجه‌ بوكار عه‌به‌ ئیبراهیم، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا داتۆ مارزوكی بین یه‌حیا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بۆ كاروباری ئابووری سه‌عید هیندام، راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادش مه‌حبوب ئوز زامان و باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له‌ توركیا موریا ویلیانا به‌شدارییان له‌ لوتكه‌كه‌دا كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دراوی نیشتیمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئێران و ئۆكراین بكه‌ن و گوتی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ زۆر وڵات له‌ كۆبوونه‌وه‌داین.

ده‌كرێت ئه‌مه‌ له‌ ناو بونیه‌ی D-8 ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ داواكارین له‌ ناو بونیه‌ی D-8 ژووری ئاڵوگۆڕی كاڵا و كه‌لوپه‌ل پێك بهێندرێت بۆ بازرگانی به‌ شێوه‌ی نانه‌ختینه‌یی".

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.