Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:43

به‌م ماسکه‌ به‌ یه‌کجاری خۆت له‌ موخۆرکه‌ ڕزگار بکه‌

ئه‌و ماسكه‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك پێویسته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

زۆربه‌ی خانمان كێشه‌ی سوتان و وشكی قژیان هه‌یه‌ به‌هۆی زۆری به‌كارهێنانی پێكهاته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كیمیاییه‌كانه‌وه‌ ، یان به‌كارهێنانی بۆ ڕێككردن و خاوكردنه‌وه‌ی قژیان وشككردنه‌وه‌ی، له‌ ئه‌نجامی ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تاڵه‌كانیان توشی موخۆركه‌ ده‌بێت و تیژو بژ و دوو كه‌رت یان زیاتر ده‌بێت.

كه‌ ئه‌مه‌ش دۆخێكی ده‌روونی ئاڵۆز و هه‌ستكردن به‌ بێزاری و خه‌م لای خانمان دروست ده‌كات و وایان لێده‌كات په‌نا به‌رنه‌ به‌ر بڕینی قژیان تا له‌و كێشه‌یه‌ ڕزگاریان ببێت.

به‌ڵام به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ماسكه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌كی خێراو ئاسان خۆت له‌و كێشه‌یه‌ ده‌رباز بكه‌یت:

پێكهاته‌كانی ماسكه‌كه‌ش بریتین له‌: (ئه‌ڤۆگادۆیه‌كی گه‌وره‌، هێلكه‌یه‌كی خۆماڵی، زه‌یتی زه‌یتون به‌ پێی درێژی قژه‌كه‌)، ئه‌م 3 پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌كه‌یت ده‌یده‌یت له‌ قژه‌كه‌ و بۆ ماوه‌ی (2 تا 4) پێویسته‌ به‌ قژه‌كه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و ماسكه‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك پێویسته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌ تا ببیته‌ حاوه‌نی قژێكی نه‌رم و بریسكه‌دار و بێ موخۆركه‌.

س: دكتۆری خۆت به‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.