Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 16:21

هه‌ولێر.. نۆژەنکردنەوەی دووکانەکانی له‌نگه‌ بە شێوەیەکی مۆدێرن دەستی پێکردووە

تا ئێستا نازانرێت زیانەكان چەندن
هه‌ولێر.. نۆژەنكردنەوەی دووكانەكانی له‌نگه‌ بە شێوەیەكی مۆدێرن دەستی پێكردووە
کوردستان TV
100%

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنەی قەرەبووكردنەوەی خاوەنی دووكانە سووتاوەكانی بازاڕی لەنگە دەستبەكاربووە و، نۆژەنكردنەوەی دووكانەكانیش بە شێوەیەكی مۆدێرن دەستی پێكردووە.

ده‌شڵێت: لە ئێستادا وەكوو ھەنگاوی یەكەم، ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دروست دەكرێتەوە و كارەبا دابین دەكرێت و ئاگرگوژێنەوە دادەنرێت، هەروەها رێگاوبانەكان چاك دەكرێنەوە و هه‌ر كه‌سێك دووكانی خۆی نۆژەن دەكاتەوە و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھەموو ھاوكارییەكیان دەكات لە ڕووی ماددییەوە بۆ نۆژەنكردنەوە". 

قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستا نازانرێت زیانەكان چەندن، لەبەر ئەوەی ھەر دووكانە و بە جۆرێك زیانی بەركەوتووە، بۆیە ئەمە لە كۆتاییدا دەردەكەوێت و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێك ھاتووه‌ . 

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، بەھۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كه‌وته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه‌ 1800 دووكان سووتان، حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش بڕیاری دا لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی خاوەنی دووكانە سووتاوەكان دروست بكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.