سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه پاشه‌كه‌وتی مووچه به یه‌كجاری نه‌مێنێت .
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیش سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه‌ی له داهاتوو پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری كاره‌باو سووته‌مه‌نی و گازی سروشتی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وه باشووری عێراق له ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت، شاندی عێراق له‌گه‌ڵ واشنتن گفتوگۆیان كردووه هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بدرێت هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.