Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:59

کتێبی (سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی چه‌مک و شێوازه‌کانی) بڵاوکرایه‌وه‌

رۆڵی سه‌رپه‌رشتیار له‌ پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌و فێركردن
کوردستان TV
100%

دوێنی پێنج شه‌مه‌ 1/11/2018 له‌ یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ولێر له‌ هۆڵی زاهیر هه‌ناری كتێبی (سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی چه‌مك و شێوازه‌كانی) له‌ ئاماده‌كردنی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی "سه‌دردین زرار ساڵح" له‌رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بووان ناسرا.

له‌كتێبی(سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی چه‌مك و شێوازه‌كانی) باس له‌ چه‌مكه‌كانی سه‌رپه‌رشیكردنی په‌روه‌رده‌یی وپێشكه‌وتنی سه‌رپه‌رشتیكردنی جیهانی ده‌كات .

نووسه‌ر له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند:  هه‌وڵمداوه‌ باس له‌رۆڵی سه‌رپه‌رشتیار له‌ پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌و فێركردن بكه‌م وه‌كو پێناسه‌ی نوێی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له‌رووی زمانه‌وانی و پلاندانان  و پلانی سه‌رپه‌رشتیكردن و بنچینه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی بۆ پشتگیری فێركردنی كاریگه‌ر .

نوسه‌رله‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند:شێوازه‌كان و ئارسته‌ی نوێ له‌سه‌ر سپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی وه‌ ئه‌رك و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی به‌تێرته‌سه‌لیم خستۆته‌ روو، هیوادارم ئه‌م كتێبه‌ك سوودبه‌خش بێت به‌تایبه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و  كارگێری قوتابخانه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر" م. به‌شدار عبدولخالق" ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمان بۆ چاپ كردنی ئه‌م كتێبه‌.

شایانی باسه‌ نوسه‌ر سه‌دردین زرار ساڵح بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ كارگێری به‌ده‌ست هێناوه‌ چه‌ندین بابه‌تی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌و فێركردن بڵاوكردۆته‌وه‌.

كتێبی(سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی چه‌مك و شێوازه‌كانی) دیزاینی ناوه‌رۆكی له‌لایه‌ن (مه‌ریوان گرافیك) بۆكراوه‌ وه‌ دیزاینی به‌رگی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (حامد سه‌قزی) ئه‌نجامدراوه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.