تیمی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدریژییه ده‌كه‌ن كه كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن، وه به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه ناویان هێناوه و داوای هاتنه ده‌نگی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه..
بە توندترین شێواز ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو پەلامارە تێکدەرانەیە دەکەین کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر نووسینگەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وشوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن.
هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک فاکتەرێکی سەرەکیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕەفتاری کردووە و بەردەوام هەوڵی داوە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق لە شەڕ، وململانێ و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان بەدوور ببن. بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت وئاژانسی پاراستن، بەزاندنی ئاشکرای بەها نیشتمانییەکانه و ڕەفتارێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ئەم ئارامییە.
لەم سۆنگەیەوە، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین ئەرکە دەستووری و ئەمنییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هەڵوێستێکی ڕوون و بڕیاردەرانە بنوێنێت و ڕێکاری کرداری و تووند بگرێتە بەر بۆ سنووردارکردنی ئەم دەستدرێژییانە.
بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر هەوڵێک بگیڕێت کە ئاسایش و سەقامگیریی گشتی بخاتە مەترسییەوە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لەئەنجومەنی نوێنەرای عێراق
17ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.