مەزڵووم عەبدی، لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە کردەوەیەکی ڕەتکراوە و نائەخلاقییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئاب، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت و بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
مەزڵووم عەبدی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکرد کە ئەم هێرشە کردەوەیەکی ڕەتکراوە و نائەخلاقییە و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەیەکی سەرەکی و بنەڕەتیی دەوڵەتی عێراقی لەقەڵەم دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.