Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 01:08

هۆكاری هەوڵی تیرۆركردنی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشكرا دەكرێت

100%

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەوڵی تیرۆركردنی فایەق زێدان سەرۆكی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری عێراق پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەردوو دۆسییەی كۆنتڕۆڵكردنی چەك لەلایەن دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە هەوڵێكی ڕاستەوخۆی تیرۆركردنی فایەق زێدان سەرۆكی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری عێراق ئاشكرا كرا كە هەوڵ درابوو لە ڕێگەی درۆنەوە لەناو شاری بەغدا پلانەكە جێبەجێ بكرێت.

میدیاكانی عێراق لەسەر زاری چەند سەرچاوەی باڵا و تایبەتەوە گواستیانەوە كە هەواڵی هەوڵی تیرۆركردنی فایەق زێدان ڕاستە و پلانەكەش لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە داڕێژراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە هەوڵەكە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە هەردوو دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە.

جەختیش كراوەتەوە كە پلانەکە بەشێوەیەك داڕێژرابوو كە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ـەوە جێبەجێ بكرێت.

دوای ئاشكرابوونی هەوڵەكەش، دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەجێ ڕێکاری توندی ئەمنییان بۆ پاراستنی دادوەر فایەق زێدان و باڵەخانە دادوەرییەکان گرتووەتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.