Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:38

چۆن خۆت له‌ زیانه‌کانی هه‌ڵمی چێشت لێنان بۆ سه‌ر پێست ده‌پارێزیت؟

بۆ ئه‌وه‌ی خۆت به‌دوور بگریت له‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌، پێویسته‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ به‌كار بێنیت
کوردستان TV
100%

هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان خۆی ده‌پارێزێت له‌ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر جا به‌ به‌كارهێنانی دژی خۆر بێت یا به‌ هه‌ر شێوازێكی تر، چونكه‌ تیشكی خۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ پێستمان، به‌ڵام بی َئاگاین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ی له‌ كاتی چێشت لێنان دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ر پێستمان ده‌كه‌وێت به‌ ئه‌ندازه‌ی تیشكی خۆر زیانی هه‌یه‌.

به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی پێست ئه‌و گه‌رمییه‌ی كه‌ له‌ تاوه‌ و و كتری مه‌نجه‌ڵه‌كانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشت به‌دوور بگریت له‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌، پێویسته‌ له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا دژه‌ خۆر به‌كار بهێنیت و له‌ كۆتایی ڕۆژه‌كه‌شدا به‌ ئاوی گوڵ ڕوخسارت بشۆیت.

هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌كارنه‌هێنانی دژی خۆر ده‌توانی  به‌ دوو كه‌وچك ماست پێستت شێدار بكه‌یته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن ڕوخسارت بیشۆیت تاوه‌كو كونیله‌كانی پێست بكرێنه‌وه‌.

له‌ شه‌وانیشدا بۆ لابردنی زیانه‌ لابه‌لاكانی ڕژۆ و بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست پێویسته‌ كرێمێكی گونجاوی تایبه‌ت به‌ جۆری پێستت بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێستت به‌كار بهێنیت.

سه‌رچاوه‌: دكتۆری خۆت به‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.