Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:25

جه‌یمس ماتیس داوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ملیشیاکانی ده‌کات له‌ سووریا و عێراق

بوونی ئێران له‌ سووریا یارمه‌تیده‌ر نییه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری
کوردستان TV
#11
100%

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای پاشه‌كشه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ملیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ده‌كات له‌ خاكی سووریا و عێراقن، ئه‌م جه‌نگه‌ و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ عێراقدا هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی ئێران نه‌بووه‌ و بگره‌ ئێران ته‌نها تێچووی ئه‌و جه‌نگه‌ی داوه‌.

له‌ میانی گوتارێكی له‌ ئه‌نیستیتوی ئاشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن، جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا تیشكی خسته‌ سه‌ر پرسی ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ وڵاتانی سووریا و عێراق و رایگه‌یاند: بوونی ئێران له‌ سووریا یارمه‌تیده‌ر نییه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا و  ته‌نانه‌ت ئیران و ملیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌، له‌ سوریا و لوبنان رۆڵی گێره‌شێوێن ده‌گێرن.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ عێراقدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتی: پێویسته‌ ناتۆ و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان راهێنانی پێویست به‌ سوپای عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌ی پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت نه‌ك تاران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌‌ به‌شێكی ئه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ سه‌ر پێیه‌ی عێراق ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی دیپلۆماتكار و سیاسیه‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ پاڵپشتیان لێده‌كرێت.

له‌ كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ باشتر وایه‌ ئێران هێزه‌كانی خۆی و ملیشیاكانی سه‌ر به‌ وڵاته‌كه‌ی له‌و وڵاتانه‌ پاشه‌كشه‌ پێ بكات و له‌جیاتی به‌فیرۆدانی پاره‌ی له‌ وڵاتانه‌،‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.