لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ ڕایدهگهێنێت ، لەلایەن کارمەندانى باشماخەوە توانرا بڕێکى زۆرى (جگەرى مریشکى ئێران)ى دەستى بەسەردا بگیرێت، کە بەشێوەیەکى شاراوە و نهێنى لەناو تانکەرێکى سوتەمەنیدا بارکرابوو کە پێشتر (نەوتى ڕەش)ى بارکردبوو بۆ ووڵاتى ئێران،لەپاش گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان بە بەتاڵى بڕى (١٨٠٠)کگم کە دەکاتە (٩٠) کارتۆن (جگەرى مریش)، بەشاراوە و نهێنى لەناو تانکەرەکەدا بارکرابوو بەمەبەستى هاوردەکردنى بۆ هەرێمى کوردستان و ساخکردنەوەى لە بازڕدا بە شێوەیەکى نەشیاو وناتەندروست.
ڕاشیدهگهیهنن ، ئەوەى لێرەدا گرنگ و جێى ئاماژەیە پێویستە هاونیشتمانیان و شۆفێرى بارهەڵگرەکانى کۆمەڵگاى باشماخ و سەرجەم شۆفێرى ئەو تەنکەرانەى هاتووچۆى ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن، پابەندى یاسا و ڕێنامییەکان بن هەوڵى بەقاچاخ هاوردەکردنى کەرەستە و کاڵاى ناتەندروست و نەشیاو نەدەن خۆیانى لێبەدووربگرن، تاکو خۆیان و هاونیشتمانینان لە زەرەر و زیان بپارێزن. بەپێچەوانەوە هەر کەس و شۆفێرێک پابەند نەبێت و هەوڵى پێشلکردنى یاسابدات خۆى بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕوى یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.