Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:49

سووده‌کانی خه‌نه‌ بزانه‌

بۆ حه‌ساسی و نه‌خۆشی پێست
کوردستان TV
100%

ن/ یوسف هه‌رته‌لی

خه‌نه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت پێویسته‌ ڕێگای ئاماده‌كردنی جیاوازبێت بۆیه‌ لێره‌دا شێوازو رێگایه‌كه‌یان باسیان ده‌كه‌ین:

٭ بۆ ئازاری ژانی سه‌ر

پێویسته‌ مێخه‌ك له‌ئاودا بكوڵێنی و دوواتر بیپاڵێوی ئێنجا خه‌نه‌ به‌و ئاوه‌ ئاماده‌ بكرێت .

٭ بۆ حه‌ساسی و نه‌خۆشی پێست

هه‌ندێ حاڵه‌تی حه‌ساسی هه‌یه كه‌ پێویست ده‌كات به‌خه‌نه‌ چاره‌بكرێت ، گه‌ڵای توودڕك بكوڵێنرێت و بپاڵێورێت ئینجا خه‌نه‌ به‌و ئاوه‌ ئاماده‌ بكرێت .

٭ بۆ سووتان له‌ به‌فردا

ئه‌وانه‌ی كاری ناوبه‌فرو شوێنه‌ سارده‌كان ده‌كه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌زانن ، كاتێك قاچ له‌به‌فردا ڕه‌ش ده‌بن پێویسته‌ خه‌نه‌ به‌ ئاوی جاتره‌ ئاماده‌ بكرێت .

٭ بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڵوه‌رینی قژ

پێویسته‌ توێكڵی هه‌ناری هاڕاو و مازووی شین له‌گه‌ڵ خه‌نه‌ تێكه‌ڵ بكرێت .

٭ بۆ ڕه‌نگ كردنی قژ بۆ ڕه‌ش

پێویسته‌ بڕێكی زۆر له‌ توێكڵی سه‌وزی گوێز ی له‌گه‌ڵدا بێت .

٭ بۆ ڕه‌نگ كردنی قژ بۆ مۆر

پێویسته‌ گوڵی كوچه‌ران (كركدی) له‌ئاودا بكوڵێنی و به‌و ئاوه‌ خه‌نه‌ درووست بكرێت .

ــ جگه‌ له‌مانه‌ش خه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی تر به‌كاردێت ، وه‌ك داهێنانه‌كه‌ی د.عبدالواحید ، وه‌ كێش دابه‌زاندن .

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.