Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:12

شه‌ربه‌تی پیاز له‌ ژماره‌یک نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت

توانای سێکسی پیاوان بەرز دەکاتەوە،
کوردستان TV
100%


پیاز پێکهاتەیەکی سەرەکی چێشتخانەیە و لەدروستکردنی زۆر خواردندا بەکاردێت، چونکە بۆن و تامیان خۆشدەکات ، بەگوێرەی هه‌والێكی foochia  پیاز دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و گرنگترینیان کبریت و سۆدیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆم و کرۆم و ڤیتامین جی و بی و ئەیە .

شەربەت یان ئاوی پیاز بۆنێکی بەهێزی هەیە و سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر کێشە دەکات ، ئاوی پیاز یا شه‌ربه‌تی پیازەڕێگای خەڵاتەوە کارەبایی ئامادەدەکرێت و دەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی تێبکەیت و بیخۆیتەوە .

یه‌كیك له‌ سووده‌كانی شه‌ربه‌تی پیاز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چارەسەری پەستانی خوێن دەکات و ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە ، هه‌روه‌ها پارێزگاری لە دەمارەخانەکان و تەندروستی دڵ دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات ، باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی بەڵغەم و نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی .

ئاوی پیاز، هۆکارێکە بۆ کوشتنی میکرۆب و بەکتریایی ناو دەم و گەدە ، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەتایبەتی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان زیاددەکات ، دژی نەخۆشی زەهایمەرە، کە دەبێتەهۆی لەبیرچوونەوە ، بەهۆی بوونی کانزای کبریتەوە مێشک بەهێز دەکات .

ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ ، چارەسەری کڕێش و هەڵوەرین و ڕووتاندنەوەی قژ دەکات، ئەگەر بیدەت لە قژەکەت و رۆژانە بەکاریبهێنیت ، چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە دەکات، جوڵەی ڕیخۆلە ڕێکدەکاتەوە ، چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئاوی سپی چاویان هەیە.

له‌ كۆتاییدا ئه‌م ئاوه‌ی پیاز سوودی بۆ لابردنی زیپکەی پێست هەیە و چارەسەری دەکات ، هه‌روه‌ها توانای سێکسی پیاوان بەرز دەکاتەوە، چونکە بڕێکی خۆر ڤیتامین جی تێدایە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی هۆڕمۆنی سێکسی پیاوان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.