Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:06

به‌مه‌به‌ستى پشتگیری له‌به‌رهه‌می ناوخۆ رێگە بە هاوردە کردنی به‌روبومی دیکه‌ نادرێت

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، عمولەی جوتیاران وەرناگیرێت و جێگری بەرێوبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بۆ هاوسەنگی بەرهەمی ناوخۆ رێگە بە هاوردە كردنی ئەو بەروبومانە نادرێت كە وەرزی پێگەیشتنیانە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە.

پاش كۆبونەوەكە رزگار حەمد خدر جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرهەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران هەموو خاوەن قاتعەكان دەبیت پێوەی پابەند بن هەر كەسێك پێوەی پابەند نەبیت روبەروی سزای یاسای دەبیتەوە.

رزگار حمد ووتیشی: بەرهەمی ناوخۆی سەوزە لەم وەرزەدا كەمی كردووەو ئەو بەرهەمانەی كە كەم بونەتەوە لە خشتەی باج دەردەهێنرێن و باجیان لەسەر نامێنێ‌  وە ئەو بەرهەمانەی كەوەرزی پێگەیشتنیانە باج لەسەریان بەردەوامە وەك ( كاهو، كەلەم، شێلم، سڵق، ترێ‌، هەنار، سێو ، كولەكە ) 

هەر لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە كە ڕێگری بكرێت لە زیادەڕۆی ناو عەلوەی سلێمانی و چارەسەری ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغیەی ناو عەلوەی سلێمانی بكرێت.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.