Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:14

سیسته‌مێکی ته‌ندروست له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌تپارێزێت

پێویستە لە تەمەنی 40 ساڵیەوە پشکنین بکەیت
کوردستان TV
100%

په‌یره‌وكردنی سیسته‌می ژیانێكی ته‌ندروست هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی ، شێرپه‌نجه‌ نه‌خۆشییه‌كی باو و مه‌ترسیداره‌ ، به‌ڵام له‌ رێگای په‌یره‌وكردنی سیسته‌مێكی ته‌ندروستی ژیانه‌وه‌ خۆمانی لی به‌دوور بگرین .

ماڵپه‌ری  yasminaژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یره‌وكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه‌  سوودێكی زۆری ده‌بێت و ده‌توانین له‌م رێگایانه‌وه‌ رووبه‌رووی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌یه‌ ببینه‌وه‌ .

به‌ گورێره‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ، پێویسته‌ به‌رده‌وام بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدەین ، لایەنی کەم هەفتانە 3- 4 رۆژ یاخود بەپێ بڕۆین ، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له‌ له‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌ ، چونكه‌ چونکە قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات .

پێویسته‌ له‌وه‌ دلنیابین كه‌ كه‌سێكی خێزانه‌كه‌مان له‌ رابردوو تووش نه‌بووه‌ به‌م نه‌خۆشییه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیكمان تووش بوبێت ئه‌وا پێویست زوو پشكنین ئه‌نجامبده‌ین ، هه‌وروه‌ها بایه‌خدان به‌ مێوه‌ و سه‌وزه‌ هۆكارێكی باشه‌ بۆ خۆپاراستن به‌م نه‌خۆشییه‌ .

پێیسته‌ دایكان شیری خۆیان بده‌ن به‌ كۆرپه‌كانیان چونکە شیردان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە ، هه‌روه‌ها پشکنینی پێش وەخت زۆر گرنگە بۆ زوو چارەسەرکردن، پێویستە لە تەمەنی 40 ساڵیەوە پشکنین بکەیت .

له‌ كۆتاییدا ماڵپه‌ری یاسمینه‌  به‌وه‌ رێنماییمان ده‌كات كه‌ پێش بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە هۆڕمۆنات، پێویستە بە تەواوی لە رێنمایی و راوێژی پزیشکەکەت دڵنیابیت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.