هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، سعوودیه، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات، كوێت و عوممان جگه له سوپای پاسدارانی ئێران نۆ كه‌سی دیكه‌یشیان خسته لیستی تیرۆره‌وه كه فه‌رمانده‌ی قودسی سوپاس پاسدارانی ئێران قاسمی سوله‌یمانیش یه‌كێكه له‌وان.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه رایگه‌یاندووه: هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، سعوودیه، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات، كوێت و عوممان به تۆمه‌تی كارئاسانی بۆ تاڵیبان له ئه‌فغانستان، نۆ كه‌سیان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه كه سێیان ئێرانین. هه‌رچه‌ند له هه‌واڵه‌كه‌دا زانیاری نه‌دراوه له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌مه هه‌نگاوی هه‌وڵێكی هاوبه‌شه بۆ زانیاری بهیهكتردان و چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی تۆڕی ئابووری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خراونه‌ته لیسته‌كه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌مان هه‌واڵدا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی سعوودی ئاماژه به‌وه دراوه كه سعوودیه و به‌حره‌ین جگه له سوپای پاسدارانی ئێران فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران قاسم سوله‌یمانی و حامید عه‌بدوڵڵاهی و عهبدولڕیدا شه‌هلایی-یا خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه پێشتر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و سێ كه‌سه‌ی خستبووه لیستی تیرۆره‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاری ماددی تاران بۆ چالاكییه "رووخێنه‌ر و تیرۆریستییه‌كان" دابین ده‌كه‌ن.
به‌م هه‌نگاوه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و به‌رپرسانه بلۆك ده‌كرێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.