له داهاتوویه‌كی نزیكدا حیساب بانكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه، ئێستاش به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان له بانك ده‌درێت و حیسابیان هه‌یه .
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه له 13ی 8ی 2018 به واژۆی رێباز حه‌ملان ده‌رچووه ، ئاماژه به كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی كراوه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌و نووسراوه، كه بۆ ده‌یان وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه ئاڕاسته‌كراوه ئاماژه به كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی كراوه بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان، هاتووه: ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای بانك بكرێت.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره ته‌نها ئه‌و ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ژماری بانكیان نییه، ئه‌وانه‌ی هه‌یانه پێویست ناكات به كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ژماره.
له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ناوی هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ناردووه كه ده‌بێت تیایاندا ئه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانیان بكه‌نه‌وه.
له كردنه‌وه‌ی ژماره بانكیه‌كه‌دا ده‌بێت ناوی چواری فه‌رمانبه‌ر و ژماره‌ی بایۆمه‌تری ژماره‌ی ناسنامه و ناوی وه‌زاه‌رت و فه‌رمانگه‌كه و یه‌كه‌ی ژمێریاریه‌كه‌ی هه‌بێت .
له‌مباریه‌وه مسته‌فا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆژیای بانكه‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یاندووه: له داهاتوویه‌كی نزیكدا حیساب بانكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه، ئێستا به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان له بانك ده‌درێت و حیسابیان هه‌یه
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: وه‌زیری دارایی فه‌رمانیكردووه كه بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ژماره‌ی حیسابی دروست بكرێت، ئامانجیش له‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا مووچه له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كانه‌وه دابه‌ش نه‌كرێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بانكانه بێت كه داخڵی سیستمی كۆڕبانكین ده‌كرێن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر پشتگیریمان هه‌بێت ده‌توانین له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ژماره‌ی حسابی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بكه‌ینه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران حیساب بانكی خۆیان هه‌بێت و له رێگه‌ی بانكه‌وه مووچه وه‌ربگرن.
هه‌رپه‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه، هیوا ئه‌فه‌ندی: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان راگه‌یاندووه: ئه‌و رێكاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌ران ئه‌ژماری بانكیان هه‌بێت، ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران حسیاب بانكی خۆیان هه‌بێت و مووچه‌كانیان بچێته ئه‌و حیسابه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا 88 بانكی حكوومی هه‌یه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایین و به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كه‌كانی مووچه‌كانیان له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه / باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.