له ڕۆژانی 20-22 ئه‌م مانگه ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه به سه‌رپه‌رشتی (به‌ختیار سه‌عید) پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كاریكاتێریی به ناونیشانی (ژینگه ژیانه) ده‌كاته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی (ئه‌منه سووره‌كه)، كه تێیدا 74 كارتۆنیست به 174 تابلۆی كارتۆنی به‌شداری ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م پێشانگا كاریكاتێرییه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست (هه‌ندرێن خۆشناو) بوو، له باره‌ی ئه‌م چالاكییه به‌رفراوانه به (ھه‌ولێر) راگه‌یاند: ئه‌مه چه‌ندین جاره له‌م پێشانگا هاوبه‌شییه كاریكاتێریی و كارتۆنیانه‌ی كه ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه رێكیده‌خات له شاری سلێمانی به‌شداری بكه‌م، به‌ڕاستی له‌م دوو سێ ساڵه‌ی دوایی كاك به‌ختیار سه‌عید زۆر خه‌مخۆرانه و چالاكانه پشتگیریی ئێمه‌مانان ده‌كات له كردنه‌وه پێشانگای به‌رفراوان به كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، و به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی و براده‌رانه‌وه چه‌ندین كه‌ته‌لۆگی كاریكاتێریی و كتێبیان بۆمان چاپكردووه و چه‌ندین دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی كاریكاتێریی بۆ ئێمه و بۆ خۆی له‌نێو خه‌ڵكدا ئه‌نجامداوه، ئه‌مجاره‌ش سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان نوێ) ڕازیبوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌كی مانگانه‌ی كاریكاتۆری به‌ناوی (كاری كاتۆر) به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار و دیزاینكردنی كاك په‌روه‌ر كه‌ركوكی، كه ده‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێر، دوای داخستنی هه‌موو ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه تایبه‌ت بوون به هونه‌ری كاریكاتێر و ڕه‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕی، پێشانگاكه‌ی ئه‌مجاره‌شمان له دوو ته‌وه‌ر پێكدێت ته‌وه‌ری ژینگه و ته‌وه‌ری ئازاد.
دواتریش پیێشانگاكه ده‌به‌ینه شاری سنه، چه‌ند رۆژێكیش له‌وێ به‌رده‌وام ده‌بێت، هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ پشتگیریكردن و په‌ره‌پێدانی هونه‌ری كاریكاتێر له شاره‌كانی تری كوردستانیشدا بنرێن، به تایبه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختدا، بۆ نیشاندانی ڕوویه‌كی گه‌ش و پێشكه‌وتووی بواری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی، ئه‌مه‌ش به‌بێ هونه‌ری كاریكاتێر ناكرێت.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.