ئەمڕۆ شەممە12ی ئه‌یلوول، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگه‌یاند، ئیستا كۆنترۆڵی ته‌واوی گه‌رووی هورمز له ده‌ستی ئه‌مریكا دایه و ژێرخانی نه‌وتی ئێران ته‌واو په‌كی كه‌وتووه.
ده‌شڵێت: مینە دەریاییه‌كانی گه‌رووی هورمز كه ئێران له ماوه‌ی رابردوو داینابوو به ته‌واوی لا براون و هاتوچۆی كه‌شتیوانیی سه‌لامه‌ته له گه‌رووی هورمزدا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كاتیی ڤه‌نزوێلا له چ ئاستێكه له وه‌ڵامدا دۆناڵد تره‌مپ گوتی: ئەمریكا كۆنترۆڵی نەوتی ڤەنزوێلای كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی پەیوەندی ئه‌مریكا لەگەڵ ڕژێمی ئێستای ڤەنزوێلا بەهێزە له‌ڕووی سیاسی و بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.