ئەمڕۆ شەممە 12ی ئهیلوول، فهرمانگهی تەندروستی نەینەوا له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگەیاند، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەی بۆیلەر لە كارگەیەكی شیرەمەنی لە بەری ڕاستی شاری موسڵ بۆ نۆ كەس بەرزبووەتەوە.
لای خۆیهوه، بەرگری شارستانی موسڵ ڕایگهیاند، ههر زوو دوای ڕوودانی ئاگرهكه تیمەكانیان گهیشتوونهته شوێنهكه و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.
بههۆی تەقینەوەی كتوپڕی بۆیلەر لە كارگەیەكی شیرەمەنی لە ناوچەی زەنجیلی بەری ڕاستی موسڵ نۆ هاووڵاتیی و كرێكاری كارگهكه به سهختی بریندار بوون و زیانی ماددیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێك و دوكانەكانی نزیك ئەو كارگهیه كەوتووە.
لای خۆیەوە دڵشاد عەلی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاندووه: كە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئوم رەبیعەین ههر زوو بریندارەكانی وەرگرتووە و چارەسەری بەپەلەیان پێشكەش كردوون.
ڕاشیگهیاندووه: ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە نۆ بریندار، برینەكانیش لە كەمەوە تا مامناوەند تا مەترسیدار بوونی هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە حاڵەتە مەترسیدارەكان لە بەشی چاودێری چڕ وەرگیراوە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئهنجامدانی نەشتەرگەری بۆی لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دەمارەوە.
تیمهكانی بهرگریی شارستانی و لێكۆلهرانی دهزگاكانی ئهمنیی و ئاسایش له موسڵ دووپاتیان كردهوه ، كه ڕووداوەكە بەڕێكەوت بووە و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆیلەرێكی هەڵم بووه لەناو كارگەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.