ئه‌مرۆ شەممە 12ی ئه‌یلوول، كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند، کە هێشتا یەکلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 20 لە میامی له ئه‌مریكا دەکات یان نا، ئەمەش دوای ئەوەی هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤلۆدیمیر زێلنسکی ئامادەیی خۆی بۆ دیداری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پووتین ڕاگەیاند.
لای خۆیه‌وه، ئاژانسی هەواڵی ڕووسی "تاس" لە زاری دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملینەوە بڵاویکردەوە كه ڕایگه‌یاندووه، "هێشتا نازانین دەچینە میامی یان نا".
هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ممه، زێلینسکی بە کەناڵی دۆیچە ڤێلی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە: کە ئامادەیە لە په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتکەی جی 20 له‌گه‌ڵ پووتین كۆببێته‌وه، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە میامی بەڕێوە بچێت و له‌وی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر پرسی ئاشتیی و وه‌ستانی جه‌نگ قسه بكه‌ن تا بگه‌نه بریاری كۆتایی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022 دەستیپێکرد و ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.