بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی و لۆدی زۆر لەسەر ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی، ڕێکاری نوێ بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بۆ بەشی مۆڵەت دەستنیشانکراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئەمڕۆوە، هاووڵاتییان لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی کۆد، دەبێت پابەندی ئەم مەرجانەی خوارەوە بن:
١. تۆمارکردنی ناوی سیانی بە دروستی.
٢. بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنی ئەو کەسەی مامەڵەکەی بۆ دەکرێت.
٣. هاوپێچکردنی وێنەی ڕووخساری کەسەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ (بەکارهێنانی ئیمۆجی یان وێنەگرتنەوە لەسەر شاشە ڕێگەپێدراو نییە).
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات کە لە کاتی سەردانیکردن و خوێندنەوەی کۆدەکە لەڕێگەی (QR Code Reader)، ئەگەر زانیارییەکان نەگونجێن یان ساختە بن، مامەڵەی هاووڵاتییەکە بە هیچ شێوەیەک ڕایی ناکرێت. ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم ڕێکارانە لەپێناو کەمکردنەوەی قۆرخکاری و دەستەبەرکردنی یەکسانی بۆ سەرجەم هاووڵاتییان گیراونەتەبەر.
سەبارەت بە کاتەکانی وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەم شێوەیە دەبێت:
کۆدی نۆرەگرتنی شەفتی بەیانیان: لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممە بەردەستە.
کۆدی نۆرەگرتنی شەفتی ئێواران: تەنها بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەردەست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.