Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 22:32

گردی تلێ؛ مێژوویەکی 8000 ساڵە لە دەڤەری ڕاپەڕین

100%

ئەمڕۆ شەممە، ئەندازیار ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان، لە شاری ڕانیە سەردانی تیمی شوێنەوارناسانی زانکۆی (ئیتفۆش لۆراند)ـی هەنگاریای کرد.

لەو سەردانەدا کە بەڕێوەبەری شوێنەواری ڕاپەڕین ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کارەکانی ئەو تیمە کرا کە ماوەی 10 ساڵە لە ڕێگەی گرێبەستێکی فەرمییەوە سەرقاڵی کاری ڕووپێوکردن و کنەوپشکنینی زانستین لە "گردی تلێ"ـی ناحیەی بێتواتە لە دەڤەری ڕاپەڕین. هەروەها تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ئامادەکاری بەمەبەستی چاپکردنی کتێبێک دەربارەی مێژوو و ئەنجامی دۆزینەوەکانی ئەو گردە.

بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئەم تیمە، دەرکەوتووە کە گردی تلێ خاوەن مێژوویەکی دێرینە و دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 8 هەزار ساڵ لەمەوبەر، هەروەها لە چەندین چینی مێژوویی پێک هاتووە کە نیشانەی بوونی ژیانە لە تەواوی سەردەمەکاندا تا سەردەمی هاوچەرخ.

بەگوێرەی ئامارە شوێنەوارییەکان، گرینگترین قۆناغی مێژوویی گردەکە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی کانزایی، بەتایبەتی قۆناغی دووەمی چاخی ئاسن، کە لەو کاتەدا وەک قەڵایەکی سەربازیی ستراتیژی بەکار هاتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.