Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 22:01

ئێران و عومان لەسەر نەخشەی نوێی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز ڕێککەوتن

100%

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە پاش زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕی تەکنیکی و دیپلۆماسی لە نێوان تاران و مەسقەت، هەردوولا لە کۆتایی مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلولی 2026 گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەبارەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە بەم نزیکانە وردەکارییەکانی ئەم تێگەیشتنە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەناراوەکانی کەنداو و عێراق ڕابگەیەنرێت. سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە ئێران و عومان و بەشداریکردنی وڵاتانی دیکە تەنها بۆ ئاگادارکردنەوەیانە لە وردەکارییەکان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ضمنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی خۆی دەرببڕێت.

وردەکاریی ڕێککەوتنەکە:

هەموو ڕێڕەوی چوونە ژوورەوە بۆ کەنداو و بەشێک لە ڕێڕەوی دەرچوون، دەکەوێتە ناو سنووری ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە.

هاتوچۆی کەشتییەکان لەمەودوا بەپێی ڕێکار و ڕێکخستنە ئێرانییەکان دەبێت.

دوای دەستپێکردنی ڕێڕەوە نوێیەکە، ڕێڕەوی باشوور کە ئەمریکا جەختی لەسەر کردنەوەی دەکردەوە، بە یەکجاری دادەخرێت.

ئێران: کردنەوەی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە 7 مەرجەوە

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایانگەیاند: "ئەم تێگەیشتنە بە هیچ جۆرێک بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز نییە". ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە ڕێگەی نێوەندگییرانەوە 7 مەرجی بۆ ئەمریکا دیاری کردووە و تا ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، گەرووەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا جەخت کرایەوە، ئەگەر بڕیاری کردنەوەی گەرووەکە بدرێت، تەنها لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە نوێیەی نێوان ئێران و عوماندایە و ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەلماندنی سەروەریی ئێران بەسەر گەرووەکەدا دادەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.