Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 22:31

شارەوانی هەولێر هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی دیلیڤەری: ڕێڕەوی نایاسایی بەکار مەهێنن

100%

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دیاردەیەک لە نێو شەقامەکانی شاری هەولێر سەری هەڵداوە کە تیایدا ماتۆڕسکیلەکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری)، لە پێناو پەلەکردن و بەزاندنی کات، کێربستۆنی دوورگە ناوەندییەکان دەشکێنن و ڕێڕەوی نایاسایی بۆ خۆیان دروست دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شارەوانی هەولێر، ئەم رەفتارانە جگە لەوەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای هاتوچۆن، مەترسییەکی گەورەش بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست دەکەن و دەبنە هۆی تێکدانی سیمای شار و وێرانکردنی شۆستە، سەوزایی و دار و درەختەکان کە بە پارەی گشتی خزمەت دەکرێن.

شارەوانی هەولێر داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی گەیاندنی خێرا دەکات:

1- بە زوترین کات سەرجەم ماتۆڕسوارەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە پابەندی ڕێڕەوە فەرمییەکان بن.

2- لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی هەر سەرپێچییەک، شارەوانی ناچارە دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا بگرێت.

3-  ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر خودی کۆمپانیاکەش دەگیرێتە بەر و دۆسییەکانیان ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

لە کۆتاییدا، شارەوانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، وەک بەشێک لە ئەرکی نیشتمانی، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لەم شێوەیە، وێنەی سەرپێچیکاران بگرن و بۆ شارەوانی ڕەوانەی بکەن، تاوەکو کاردانەوەی یاسایی پێویستیان لەگەڵ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.