خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك و باوك و كچ و كوڕێك پێكاتبون، كت وپڕ كوڕه‌كه‌یان نه‌خۆش كه‌وت و بردیان بۆ لای پزیشك ،پاش پشكنین و شیكردنه‌وه‌ی خوێن پزیشكه‌كه به‌باوكه‌كه‌ی گووت مناڵه‌كه‌ت زۆر نه‌خۆشه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌مێشكیه‌تی و نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته و پاره‌كی زۆری ده‌وێ.
باوكه‌كه به‌خه‌مباری گه‌ڕاوه ماڵ و باری ته‌ندروستی كوڕه‌كه‌ی بۆ دایكی گێراوه‌و گووتی: دكتۆر وتویه‌تی مه‌گه‌ر به‌موعجیزه چاك بیت ئه‌گه‌ر نا چاره‌سه‌ری زۆر ئه‌سته‌مه ، كچه‌كه گوێی له‌قسه‌كان بوو ،زوهه‌ڵساچووه ژوره‌كه‌ی خۆی و ده‌خیله‌كه‌ی شكاند‌و دۆلارێكی تیا‌بوو به‌ڕاكردن رۆیشت بۆ ده‌رمانخانه‌كه سه‌یری كرد خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر خه‌ریكی قسه كردنه كچه‌كه دۆلاره‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانا‌و گووتی (موعجیزه‌م)ده‌وێ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كه به‌زه‌رده خه‌نه‌یه‌ك گووتی: بچكۆل لێره موعجیزه نافرۆشری ،ئه‌ویتریان گووتی: كچه‌كه‌م موعجیزه‌ت بۆچیه ، كچه‌كه وتی براكه‌م زۆر نه‌خۆشه‌و دكتۆر وتویه‌تی مه‌گه‌ر به‌موعجیزه چاك بێت ، كابرا گووتی: ماڵی خۆتانم نیشان ده‌ده‌ی براكه‌ت ببینم ئه‌وسا موعجیزه‌ت ده‌ده‌مێ ، ئه‌م كابرایه گه‌وره‌پزیشكی به‌ناو بانگه ناوی (كارلتن ارمیسترونغ) بووپاش پشكنینی مناڵه‌كه بڕیاری دا راسته‌وخۆ بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی و نه‌شته‌رگه‌ری مێشكی بۆ كردوو وه‌ره‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ری ده‌ر هێناو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو پزیشكه‌كه دۆلاره‌كه‌ی له‌ناو تابلۆیه‌كی جوان و له‌شوێنێكی دیاری له‌نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ڵواسی و له‌سه‌ری نوسی (دۆلاری موعجیزه).
وه‌رگیراوه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.