Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:52

خواردنه‌وه‌ی شیر و چا به‌ یه‌که‌وه‌ نا ته‌ندروسته‌

ده‌بێته‌ هۆی دروستکردنی بەردی گورچیلە
کوردستان TV
100%

خواردنه‌وه‌ی شیر و چا به‌یه‌كه‌و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ و خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش دروستده‌كات ، هه‌ر بۆیه‌ زانایان هۆشداری له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌م 2 جۆر پیچَكهاته‌یه‌  به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ده‌ن .

له‌ هه‌والێكی sputniknews هاتووه‌ ، دوای ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌  پسپۆران و زانایانی بواری ته‌ندروستی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی شیر و چا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی خاوکردنەوەی کرداری هەرس و دروستکردنی بەردی گورچیلە ، هه‌روه‌ها خواردنەوەی شیر و چا کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دڵ هەیە و پەستان دەخاتەسەر خوێنبەرەکان و پەستانی خوێنیش ناڕێک دەکات، ئەو چایەش رێگا دەکرێت لە وەرگرتنی کالسیۆمی ناو شیرەکە بۆ ئێسک و جەستە .

له‌  وڵاتی ئه‌ڵمانیا لێكۆلینه‌وه‌ لەسەر دوو گروپ ئەنجامدراوە، کە بەشێکیان شیر و چایان خواردووە، بەشێکی دیکە تەنها ئاو، لەپاش تەوابوونی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە، ئەو گروپەی شیر و چایان خواردووە، گەدە و ریخۆڵەیان تووشی گرفت بووە، لەهەمانکاتدا بەرد لەسەر گورچیلەیان دروستبووە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.