به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئێران پێشبینی كردووه حكومه‌تی ئه‌مریكا ته‌واوی تۆڕی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئێران ببڕێت .
عه‌مید غولام ره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رگری شارستانی ئێرانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی فارس نیوزی راگه‌یاندووه: پێشبینی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزا نوێیه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌واوی تۆڕی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئێران ببڕێت .
له‌مباره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایانی بواری ئینته‌رنێت پێیان وایه به پچڕانی هێلی ئینته‌رنێت له ئێران بانكه‌كان و داموده‌زگانی حكومه‌ت تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌بنه‌وه .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.